Monday, January 28, 2008

ئه شکی غه م

ئه شکی غه م
ئا له م رودا
له م رۆژه دا
بروسکه ی هه واڵێکی زور دڵگران
دایی له با ڵای به رزی قه ندیل
ئازارێکی له گه ڵ دابوو
هه واڵێکی زور زور به ژان
له ناو دڵی غه‌ماوی دا مه ڵاس دابوو
ئه م جاره یان کاک سه عید و هاورێیانی
بونه‌ شه‌هید و قوربانی
رژا خوینیان له‌ له ولاته که ی دیموکراسی
له برلینه که ی ئالمان
پێشمه‌رگه هه موو راچله‌کا
خه‌لکی کورد گشتی سه‌رسام بوو
له‌ سه‌رتاسه‌ری کوردستان بو به‌ شین و و گریان
ئاسمانی کوردستانم بوو غه‌م باران
ئیستا برینی قاسملوو له ناو دلمان هه‌ر نوێ بوجاریکی تر برینێکی زور به ژان تر
زور به سۆ تر پر ئازارتر که‌وته‌ دلمان
له ماوه یه کی کورتی ژیان دوو سه ر کرده مان شه هید کران
شه ره فکه ندی ئه ی رێبه ری ماندوو نه ناس
ئه ی هه ڵمه تی به توانایی سه‌ر کردایه تی
ئه ی ماموستای قوتابخانه ی ژیان و سیاسه
ت ئه ی که شتیوانی پاپۆری رێ خه بات
تۆ له ناو خه باتێک دا سه رت هه ڵ دا که هاواری خه ڵکی قاره مانی کورد بوو
تۆ له ناو حیزبێک دا سه رکرده بووی که زیاتر له شه ست سال تێکۆ شانی به ر ده وامه‌و ئیستاش هه‌یه‌
ئه ی رێبه ری ناوداری کورد تۆ به رز بووی به رزتر له شاخ تۆ نه به ز بوویی وه ک شوره سواری مێژوو
تۆ دڵ گه وره بووی وه ک دڵی نیشتمان تۆ به سوز بووی وه ک سوز و خۆشه ویستی بۆ ژیان
تۆ هاوبیرمان بووی بۆ رزگاری کوردستان
تۆ باران بووی وه ک ئاوی پاکی گشت هه وره کا ن خۆشه ویستی و سۆزت به سه ر ئێمه دا ده باراند
ئه ی ماموستا ئه ی به تواناترین سه رکرده ی مێژوو له کاتی خویدا
تو به زانایی و تیکوشان فیرت کردین ریگه‌ی ژیان و خه‌بات چون تی په‌ر که‌ین
کاک سه‌عید گیان ئه‌وکاته‌ی که‌ هه‌والی سه‌ختی شه‌هید بونی تومان بیست دلمان راچله‌کا به‌ جارێ
دوژمنه‌کان ئه‌وانه‌ی کاریان هه‌ر کوشتنه‌ و تاوان
به‌ شه‌هید کردنی ئیوه‌ی سه‌رکرده‌مان وا ده‌زانن ته‌واو ده‌بێ شورشه‌ به‌رزه‌که‌ی کوردستان
چه‌نده‌ گیلن چه‌ند نه‌زانن ئه‌ و ئاخونده‌ دل ره‌شانه‌
وا ده‌زانن بێ سه‌ردارمان کوتایی پێ دی ریی خه‌بات
له‌ ناو ده‌چێ حیزبی خوشه‌ویستی گه‌ل
به‌لام با باش بزانن ئه‌وانه‌ ،حیزب حیزبی هه‌موو خه‌لکی کوردستانه‌
هه‌تا کوو کوردیک بمینی له‌ ژیانا ئه‌م حیزبه‌ش هه‌ر ده‌مێنێ و تیده‌کوشێ بو ئازادی بو فیدرالی
تا ئالای کورد هه‌ل بکری به‌ ئازادی له‌ ئاسمانی روژهه‌لاتی کوردستانا

بۆ باوکی شه هیدم

بو باوکی شه هیدم
هه وڵیکی زۆر جه رگ بر له سنوره وه
له گونده کانی ئه و دیو ئێرانه وه
گه یشته ئه م دیوی سنور و
برینی جه سته ی ئێمه ی نوێ کرده وه
ئه ی بابه گیان وتیان مردی وتیان گولله ی دوژمنی به‌د کار
سینگی پر له ئاوات و ئاره زویی در به در کردی
ئه ی بابه گیان باوکی ئازیز
وه ک خه زانی وه رزی پاییز
گه ڵای ته مه نت هه ڵ وه ری
ئه ی بابه گیان ئێمه هه موو چاوه روان بووین
که بیته وه گوڵی سووری سه ر سنوری وڵاتی خۆمان بۆ بێنی
بابه گیان چاوه روان بووین گوڵی هێرویی شاخو کوێستانی خۆمانمان بۆ بێنی
تا له یه خه ی خۆمی بده م ئه ی بابه گیان شه وان ده س له ملی مانگه شه و
روژان له گه ڵ شنه ی بادا چاوه روانی هه واڵی گه رانه وه ی تۆمان ده ک
باوکه باوکه گیان بۆ به جێت هێشتین تو به قوربان
ئه ی هاوار له م ژیانه بێ ئامانه
ئه ی باوکه گیان چاوانی پر له چاوه روانی ئێمه ت پر کرد له گریان
ئه و گریانه ی بوو به ئێش و ژان بۆ هه تا هه تایه له گه لمان ده بێ له ژیان
نه هاتیته وه بۆ لامان هه واڵ گه یشت له دوره وه له کێوه کانی سنوره وه
که ی وا ده بێ بۆ وا ده بێ ، ئه ی باوکه گیان نه ت ده زانی ئێمه ی منداڵ
په پۆله کانی بێ په ر و باڵ ئێمه ی ساواو هه ر کرچ و کاڵ
لێره له م وڵاته دوره وه له غه ریبایه تی دا غه ریب و بێ که س تر ده بین
دایکم جلی ره شی کرده به ری ، و خۆشی له دڵدا دا دری
ئه ی هه واڵی جه رگ بر و ده رون سوتێن چۆن دڵت هات هه واڵی مردنی باوکمت بۆ هێنایین
له کاتیکا ئێمه چاوه روانی گه رانه وه ی ئه ومان ده کرد
چاوه روانی ماچی لێو و ده ستی گه رم و باوه شی پر له خۆشه ویستی تۆمان ده کرد ئه ی بابه گیان
له کاتێکا چاوه روانی دیاری ده ستی پر مه به ستی تۆمان ده کرد ئه ی بابه گیان به ڵام سه د داخ تۆ هه رگیز نه گه
رایته وه بۆ لامان به جێگه ی گه رانه وه شت هه واڵی مه رگیان بۆ هێنایین ئه م سروشته بێ ئامانه به جێگه ی خۆشی
و شادمانی ژیان مه رگی بۆ تۆ هێنا به دیاری و غه م و گریان بۆ ئێمه ش داباری

نامه‌ی پێشمه ر گه یه ک بو خوشه‌ویسته که ی

نامه ی پێشمه ر گه یه ک بۆ خوشه ویسته که ی

ئه وینه که م
نامه ی پڕ هه ست و سۆ زم
پێش که ش به تۆ ی دڵسۆ زم
خۆ شه ویستم
هه زاران سڵاوی پێشمه ر گانه ت بۆ ده که مه چه پکه یه ک
گوڵ و پێش که ش به تۆ یی تا قانه خۆ شه ویستمی ده که م
گیانه که م
له نامه که ی ئه م جاره ت دا، بۆ ت نووسیبووم، ساڵ دره نگه و که یی دیته وه
خۆ شه ویستم
من دێمه وه، ئێستا که، وا به رێمه وه ، به ڵام رێگه که م دووره
رێگه که م سه خته
ره نگه، له چاوه روانی دا ماندوو بی، ره نگه له دووری من دا
وه ره زو بێ تاقه ت بی
نا .. نا.. گیانه، ماندوو مه به، وه ره ز مه به ، سه ر هه ڵ بره و باش ببینه و
له بیرت بێ
خۆ شه ویستت
هه موو رۆژێ، هه موو شه وێ له شارو دێ
له شاخ و رێ، له ده شت و زێ، له گه ڵتایه
خۆ شه ویستت
هه موو شه وێ، بۆ بن داره که ی سه ر کانی یه که ی دێ
له سه ر لێوار ی شه قام و له کوڵا نی گشت شارو دێ، بۆ سه ر دانت دێته ژوانت
له م کوردستانه پان و به رینه دا
خۆشه ویستت
پێشمه رگه یه و له مه یدانی نه به ردی دا
له تێکۆ شانی سیاسی و دیپلوماسی دا ، سواری ئه سپی مێژوو بووه
به تاو ده روا، بگاته که ل ، ئا ڵای ئازادی هه ڵ بکا و وه دی بێنێ ئاواتی گه ل
به ره و هه ورازی رێ ده روا، به ره و ژیانی نوێ ده روا
به ڵێ گیانه
ئازیزی من باش بزانه
خۆشه ویستت
گشت شارو دێ له چیایه پێشمه رگه یه و بۆ بیری نوێ، بۆ رزگاری
وه کوو هه ڵو له سه ختی ته لان و هه ڵد ێری شاخه کاندایه
دیسان ئازیز
باش بزانه خۆشه ویستت ، وا له دو تۆ ی دلی هه موو کوردێک دایه
نازداره که م
خۆشه ویستت
کوری ئه م گه له یه
رۆڵه ی به بیرو باوه ری دیموکراته، که نیشان ده ری رێی خه باته
ئه و که سه یه به بێ ژیان بۆ خه باتی ره وای کوردان، هه ول ده دا ، به بێ وچان‌
به خت ده کات سه رو ماڵ و رۆح و گیان
خۆشه ویستم
دڵ ته نگ مه به و باش بزانه
که رۆژێک دێ، ئێمه ش ده گه ین به ئاواتی بیری خۆمان
ئه رێ، هه ر دێ
ئازیزه که م
په له مه که، دره نگ یان زوو له شارو دێ
به ئازادی، ئا ڵای کوردستان هه ڵ ده کرێ
وه نه وشه که م
گولی جوانم سه ر دامه خه و خه فه ت مه خۆ
ئه و رۆژه دێ ، ئه و کاته دێ، که گه لی کورد ده گاته مه به ستی خۆیی
ئه و کاته دێ، که رزگاری ده خاته ناو ده ستی خۆی
خۆشه ویستم
ئه گه ر هات و لێیان پرسی، کوا، ده زگیرانت له کوێ یه، خه ڵکی کوێ یه، کوری کێ یه
شه رم مه که و سه ر دامه خه، بێ ده نگ مه به و زۆر شێرانه و دلێرانه
هه ر وه ک شێره کچێکی کورد، سه ر هه ڵبڕه و پێیان بڵێ
خۆ شه ویستم
پێشمه رگه یه، چه ک به ده ستی به بیرو بروای ئه م گه له یه
ئه رێ گیانه
ئازیزه که م پێیان بڵێ
خۆشه ویستم
ده زگیرانم
هه ڵۆی تیژ باڵی شاهۆی سه ر که ش و ئارارات و ئاگری و سه لما س و ورمێ یه
مها باد و شوره سواری دوازده سواره ی مه ریوان و رۆ ڵه ی نه به زی بۆکان و
نه غه ده و شنۆ و پیرانشارو ره به ته
قاره مانی نه به ردی پاوه و سه رده شتی سه ر سه وزو بانه و سه قزی شۆرشگێره
دیسان بڵێ
خۆشه ویستم
خه بات گێری هه ورامان و سنه ونه وسود و کامیاران و دیوانده ره و کرمانشان و ئیلامه
ئه رێ گیانه
خۆشه ویستم له م ژیانه، سه ر هه ل بره و پڕ به گه روو پێیان بڵێ هه ر ئێستا که
خۆشه ویستم، پێشمه رگه یه، کوری گوند و شاری خاکه که مه و خه بات گێری ئه م گه له یه
ئه رێ ئازیز
فریشته ی ژین ،ئه ی هاوده می وه رزی ئه وین
پێیان بڵێ
خۆشه ویستم هه ر لێره یه، له گه ڵمایه، له ژینمایه، له به ر ئه وه ی
دوژمنه کان به داخستنی سنوره کان، به مین رێژ کردن و تۆقان
به تیرورو به بۆم باران ، ئازارو ئه شکه نجه دان به سوتاندنی گونده کانمان به
نه یتوانی وه و ناشتوانێ رێگه ی پێشمه رگه م لێ بگرێ
خۆشه ویستم
ئه ی ئاوات و هه ست و نه ستم
له بیرت بێ، له بیرت بێ و باش بزانه، دره نگ یان زوو، که رۆژێک دێ، ده گه مه جێ
منیش دێم و ده س ده خه مه ناو ده ستی تۆ
دێنمه دیی مه به ستی گه ل مه به ستی تۆ

کوتری سپی

کوتری سپی ئاشتی
کوتری سپی نامه‌ی
ئاشتی و دیموکراسی
خه‌ڵکی کوردی پێیه‌ و وا له‌ رێ یه‌
که‌چی دیوزمه‌ی مه‌رگی زه‌مه‌ن
دوژمنانی ئاشتی و ئازادی
شه‌مشه‌مه‌ کوێره‌کانی سه‌رده‌می نوێ
که‌ چاویان به‌ ئازادی هه‌ڵ نایه‌
فوو ده‌که‌ن له‌ گشت چرایه‌
که‌ توزقالێک روناکی ئازادی تیایه‌
له‌ جه‌ژنی قوربان دیوجامه‌ی مه‌رگ
سه‌رپوش به‌ سه‌ر
رویی تفه‌نگه‌کانیان له‌ سه‌ر سینگی
تو گرت ئه‌ی قاسملو رێبه ری کورد
ده‌سرێژیان کرد
ئاسمان بریسکه‌ی لێ هه‌ل سا
زه‌وی نالاندی به‌ یه‌کجار
دڵۆپ دڵوپ خوینی سوری گه‌شت هه‌ڵ درژا به‌ سه‌ر کاغه‌زی مور نه‌کراوی ئاشتی دا
خوینی تۆ بوو به‌ کوتری سپی ئاشتی
گه‌ را له‌ ئاسمانی سه‌رنسه‌ری دنیادا
تا به‌ خه‌ڵکی جیهان بڵێ
گه‌لی کوردمان
شه‌ری ناوی و ئاشتی ده‌وێ
بۆئاشتی به‌خت ده‌که‌ین گیان
له‌ رێی سه‌ربه‌ستی نیشتمان
که‌ هه‌تاکوو دنیا ماوه‌
قاسملووش هه‌ر خاوه‌ن ناوه‌
ناوی قاسملوو چرایه‌
بیری قاسملوو رێبازه‌ و
بۆ شورش ته‌نیا رێگایه
قاسملوو ئیمه‌ش له‌ رێگاتین
رێبواری ریگه‌ی خه‌باتین
له‌ رێبازت زور دڵنیایین
سه‌ر ده‌که‌وین خاون بروایین
سرودی شورشێکی نوێ وا خه‌ریکه‌ سه‌ر هه‌ڵ ده‌دا
له‌ هه‌موو خاکی نیشتمانم
هه‌تاکوو میژوو بمینێ
خاون سه‌رکرده‌ی وه‌ک تو بێ
دلنیا به‌ کورد سه‌ربه‌سته‌ و
دوژمن ده‌بێ ره‌نجه‌رو بێ

قاسملو قاسملو

قاسملوو قا سملوو
ئه ی رێبه ری لێهاتوو
ئه ی رێبه ری ناودارم
ئه ی سه رکرده و سه ردارم
ئه ی رێبه ری به توانا
مامۆستای ژیر و زانا
ئه ی پێشمه رگه ی دیموکرات
تێکۆشه ری رێی خه بات
سه رداری دیموکراسی
کوردت به دنیا ناسی
ئه ی دوکتوری رێبه رمان
تێکۆشه ری کوردستان
ئه ی لێهاتوویی روناکبیر
ئه ی زنا و زیره ک و ژیر
ئه ی ئاشتی خوازی مێژوو
سه رکرده ی وه ک تۆ که م بوو
ئه ی مامۆستایی داهێنه ر
ئه ی مێژوو ناس و رێبه ر
ئه ی رێبه ری دیموکرات
نیشان ده ری رێی خه بات
درێژه یی هه یه رێگات
هه تا ده گه یین به ئاوات
قاسملوو قاسملوو
ئه ی رێبه ری لێهاتوو

په تی سێ داره

په تی سێ داره
سێ لقه دار
له ناو ده ستی زالمێکی دل ره ق زوردار
زور بێ ویژان خوێن خورغه دار
په تێکیان تیوه ئاڵاند و
ملی بێ گوناحیکیان پیدا کرد
دایان نه گرت هه تا گیانی تیدا نه ما وبه یه کجارمرد
ئه و تاوانه یان نا و نا سێدار
له مێژ ساله ئه م تاوانه
ملی زور خه ڵکی بێچار ه ی کرد به دارا
زور که سی زانا و ژیریان برده به ر په تی سیداره
بێ ئه وه ی لییان تێ بگه ن ملیان کردن به په تی دارا
زور پیاو ی ئا زاو چالاک
یان هوشمند و بیر تیژ و پاک
ملیا ن کراوه به په تا
بۆ ئه وه ی ده نگی ئازادی له وڵاتی ئیمه هه ڵ نه دا
له و روژه وه هه تا ئه مروش
بیر کونانی مێشک ماندوو
سیداره ده که نه بیانوو
بو له ناو بردنی که سی زانا
یان خاه نی به هره و توانا
به سیه ئیتر با یه ک ده نگ بین له هه موو لا
هاوار بکه ین له ناو ببه ین ئه م سی داره ئه م گوریسه
هه تا چی دیکه لاوانمان یان خاوه ن بیرانی میژو
یان قه له می ئازادی ویست
با نه درین له قه ناره ، ملیان نه چیته به ر په تی سیداره
له شار و دێ له وڵاتان ، له هه موو سوچیکی جیهان
دژی بریاری کونه په ره ست
رێژیمه که ی ده سه لات دار له ئیرانی ته م و غومار
بڵێن نا، بو په تی سیداره
به سیه ئیتر با ئازاد بێ ئه م وڵاته له ده ست زالم و زوردارا
تا کو چی تر قه له مه ئازاد ویسته کان ملیان نه کرێ به په ت دارا

سرودێک بو قاسملو

سرو دێک بۆ قاسملوو
ئه ی قاسملوو رێبه ری کورد
بۆ ئازادی تو بووی به پرد
ئه ی سه روه رو سه رداری کورد
تۆ گیانی خوشت فیدا کرد
ئه ی مامۆستای داهێنه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تیکۆ شه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم
ئه ی ئه ستێره ی گه شآوه ی ژێن
ئه ی رێبه ری به گورو تین
درێژه ده ری رێگه تین
رێبواری رێگه ی خه با تین
ئه ی ماموستای داهینه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێکوشه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم
ریبازی ئیوه شه هیدان
هه رگیز خو ناچی له بیرمان
ئاواتی رزگاری گه لمان
له ژێر ده ستی داگیر که ران
ئه ی ماموستای داهێنه رم
ئه ی مێژو نا س رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێکوشه رم
ئه ی سه رکرده و تاجی سه رم
ئه ی شه هیدی سه رکرده مان
ناوت قه ت ناچی له بیرمان
وه دی هێنانی ئاواتتان
رزگاری یه بۆ کوردستان
ئه ی ماموستای داهێنه رم
ئه ی مێژو ناس و رێبه رم
ئه ی قاسملوی تێکو شه رم
ئه ی سه ر کرده و تاجی سه رم